نوچه‌نێت-عێراق خه‌به‌ر
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، هێرشده‌كاته سه‌ر عه‌لی ئه‌دیب سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی مالیكی له ناو په‌رله‌مانی عێراق.
هێرشه‌كه‌ی سه‌در دوای ئه‌وه هات، کە عه‌لی ئه‌دیب له په‌رله‌مانی عێراق داوایكردبوو ته‌نیا خوێندنی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی به خۆڕایی بن و له قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی و خوێندنی باڵا، قوتابی خۆی تێچووی خوێندنه‌كه‌ی بدات.
له نوێترین لێدوانی‌دا و له وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی عه‌لی ئه‌دیبدا، موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت، “ئه‌و و هاوتاكانی ئه‌و، له‌و هه‌موو دزیكردنه له عێراق تێریان نه‌خوارد و ده‌یانه‌وێ گیرفانی خه‌ڵكه‌كه‌یش بڕوتێننه‌وه” سه‌در داوای له ئه‌دیب كردووه، به زوویی داوای لێبوردن بكات له‌و لێدوانه‌ی.
گوته‌كه‌ی عه‌لی ئه‌دیب، كاردنه‌وه‌ی توندی له ناو تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كاندا به دوای خۆی هێنا و، دواتریش حكومه‌تی عێراق ره‌تیكرده‌وه كار به بۆچوونی له‌و جۆره بكات.