پسپۆڕێكی ستراتیجی: ئێران و توركیاش له‌ گه‌ڵ درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردین

0

نوچه‌نێت-نه‌دا نیوز

پسپۆڕێكی ستراتیجی ده‌ڵێت، ئیدی ئێران و توركیاش هاتوونه‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌ باكووری عێراق درووست ده‌بێ و هه‌ڵوێسته‌كانیشیان به‌ ئاراسته‌ی خۆ گونجاندن له ‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعەیە‌.

هیشام هاشمی پسپۆڕی ستراتیجی، له ‌كاتی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی “حدیث الرافدین” له‌ كه‌ناڵی “ئه‌لغه‌د”ی هه‌واڵیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23-07-2016 گوتی، سوربوونی هه‌ندێك لایه‌ن له ‌سه‌ر درووستكردنی چه‌ند هه‌رێمێك له‌ عێراقدا، له‌ كۆتاییدا به‌ پارچه‌ بوونی عێراق كۆتاییدێت و هه‌ڵوێستی ئێران و توركیاش به‌ره‌و ئاراسته‌ی درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی له ‌سه‌ر خاكی عێراق ده‌ڕوات.

هاشمی گوتوویه‌تی، ئێستا توركیا و ئێرانیش له‌ گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عێراق نه‌ماون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com