وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: هێرشەکەی میونشن پەیوەندی بە تیرۆریزمی نێودەوڵەتییەوە نییە

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، رووداوەکەی رۆژی رابردووی میونشن کە بەو هۆیەوە 9 کەس و کەسی هێرشبەر کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوو، هیچ پەیوەندییەکی بە تیرۆریزمی نێودەولەتییەوە نەبووە.

تۆماس دی می زیێر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا گوتوویەتی، لە گەڵ سەرجەم بەرپرسانی باڵای ئەمنی ئەم وڵاتە دیدار و چاوپێکەوتنی هەبووە و دەرکەوتووە هیچ پێشینە و زانیارییەک لە ئارادا نییە، کە بیسەلمێنێت کەسە هێرشبەرەکە کە بە رەگەز ئیرانییە، پەیوەندی بە تیرۆریزمی نێودەوڵەتییەوە هەبێت.

بە گوتەی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، باوک و دایکی ئەم کوڕە گەنجە، کە هێڕشەکەی ئەنجام داوە، لە کۆتاییەکانی دەیەی 90ی زایینی وەک پەنابەخواز روویان کردۆتە ئەڵمانیا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com