نوچەنێت- شه‌رقلئه‌وسه‌ت
ململانێی شیعه -شیعه له عێراق، دوای ناكۆكییه تونده‌كه‌ی سیاسه‌توانه شیعه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، خه‌ریكه به‌ره‌و گرژیی زیاتر ده‌چێت، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی مه‌ترسی خۆیان بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت ئاشكرا كرد، له‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه ئه‌م ململانێیه بگۆڕێت بۆ ململانێی سه‌ربازی، له كاتێكدا ده‌یان میلیشیای سه‌ر به پارته شیعه‌كان بوونیان هه‌یه و له شه‌قامه‌كانی ناو شاره عێراقییه‌كان ده‌سوڕێنه‌وه و ركابه‌ری ده‌كه‌ن له سه‌ر سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان.
ئه‌و سه‌رچاوانه جه‌ختییان لەوە كرده‌وه، كه میلیشیاكانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان( ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، ره‌وتی سه‌در، فه‌زیله، ئیسلاح) هێزی كاریگه‌رن له شه‌قامی عێراق، له سایه‌ی ئه‌و ناكۆكییه به‌هێزه‌ی نێوان سیاسه‌توانه شیعه‌كانی ناو په‌رله‌مان و حكومه‌ت، به‌ریه‌ككه‌وتنیان چاوه‌ڕوانكراوه.
ئه‌م نیگه‌رانییه، دوای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی سه‌ركرده شیعه‌كان دێت، بۆ وه‌ستانه‌وه له دژی جوڵه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، كه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی چه‌ند وه‌زیرێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی په‌سه‌ند كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی داوایان لێبكات له داواكه‌یان په‌شیمان ببنه‌وه.
پریشكی ئه‌م ئاگره به ته‌واوی په‌ره‌ی سه‌ند، كاتێك عه‌بادی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د سالم غه‌بانی، وه‌زیری ناوخۆی په‌سه‌ند كرد، پاشان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی تری هاوپه‌یمانی نیشتمانی له پێش هه‌موویانه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وت و باقر زوبێدی وه‌زیری گواستنه‌وه و وه‌زیره‌كانی ره‌وتی سه‌در له وه‌زاره‌ته‌كانی پیشه‌سازی و ئاواده‌نكردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنی په‌سه‌ند كرد.
موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، كه ناوی چاودێری چاكسازی له خۆی ناوه و به ئاشكرا به‌رگری له‌و خه‌ڵكه توڕه‌یه كرد، كه دوو جار چونه ناو ناوچه‌ی سه‌وز، داوای كرد كه گه‌نده‌ڵكاران سزا بدرێن و وه‌زیره‌كان به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه رزگارییان نه‌بێت له لێپرسینه‌وه.
كاره‌كانی كوشتن و رفاندن و پێكدادانی چه‌كداری توند به چه‌كی قورس له ناوه‌ندی به‌غدا، له‌رزۆكی و ناسكی دۆخی ئه‌منی به‌غدا پیشان ده‌دات.