نوچه- ئاژانسه‌كان
زاحی خه‌لفان، جێگری پێشووی سه‌رۆكی پۆلیسی دوبه‌ی ده‌ڵێت ” حیزبوڵا به رێژه‌یه‌كی گه‌وره و مه‌ترسیدار بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌كات”، سوریش بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ” ده‌بێت عه‌ره‌به‌كان بڕیارێك سه‌باره‌ت به كۆتایی هێنان به‌م حیزبه، بدەن بە به هه‌ر به‌هایه‌ك بێت”.
خه‌لفان له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت ” حه‌سه‌ن نه‌سروڵای ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵا، سه‌رۆكی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بازرگانی كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه، بۆیه پێویسته وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و بانده مافیایه خۆی و هاوكاره‌كانی ده‌ستگیر بكرێن”.
خه‌لفان جه‌ختی كرده‌وه كه ” كارگه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ده‌بێت تۆپباران بكرێن، وه‌كو رۆژی روناك دیاره، كه حه‌سه‌ن نه‌سروڵا بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ره”.