نوچە-مهر
وەزیری دەرەوەی روسیا لە لیدوانێکدا دەڵێت: مەرجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و تورکیا، بە هاوکاری ئەم دوو وڵاتە لەبارەی کەیسی سوریاوە، پەیوەستە.
بە گوێرەی ئاژانسی تاسی روسیا، سێرگی لاڤرۆف، وەزیری کاروباری دەرەوەی روسیا دەڵێت:هەر جۆرە پێشکەوتنێک لە پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و ئەنقەرە بەستراوەتەوە بەم بابەتە، کە ئایا تورکیا لە دژی ئەو کەسانەی کە لە خاکی ئەم وڵاتە بۆ کاروباری تیرۆریستی کەڵک وەردەگرن، هیچ دژکردەوە وهەنگاوێکی بەکردەوەی دەبێت یان نا.
لاڤرۆف لە درێژەدا دەڵێت: ئەم بابەتە پەیوەستە بەوەی، کە ئێمە بە چ شێوەیەک دەربارەی چارەسەری قەیرانی سوریا هاوکاری یەکتر دەکەین.
سەرۆکی دەزگای دبلۆماسی روسیا ئاماژە بەوەش دەدات، کە ناکرێ چاوپۆشی لە راستییەکان بکرێت..بە تایبەت کە لە ئێستادا دەرگای پەیوەندیمان بەرووی یەکتردا کردۆتەوە.لاڤرۆف هیواداریش دەردەبڕێ کە تورکیای دراوسێ بۆ پێشگرتن لە هاتنە ژوروەوەی میلیشیاکان بۆ ناوخاکی خۆی چارەسەرێک بدۆزێتەوە. هەروەها جەخت لە راستگۆیی و متمانەسازی نێوان دوو لایەن دەکاتەوە.