هێرشکەرەکەی میونشن بەرەگەز ئێرانییە

0

نوچەنێت

بەرپرسانی پۆلیسی میونشن دەڵێن، بە هۆی تەقەکردن لە نزیک بازاڕێکی شاری میونشن(مۆڵی ئۆلەمپیا) لە ئێوارەی رۆژی هەینی،٢٢ی تەمووز،بە لانی کەمەوە ١٠ کەس کوژراون. بە پێی هەندێک لە راپۆرتەکان کەسی هیرشەکەر هاووڵاتییەکی ئەڵمانی بە رەگەز ئێرانی بووە و تەمەنی ١٨ ساڵە.

بە گوێرەی رۆیتەرز، هێربێرتس ئاندرە، فەرماندەی هێزی پۆلیسی میونشن لە کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە، هێرشکەرەکە بە تەنهایی هەستاوە بەم کارە و تاوەکو ئێستا روون نییە کە پاڵنەری بۆ ئەنجا دانی ئەم هێڕشە جی بووە.

فەرماندەی پۆلیسی میونشن هەروەها گوتویەتی، بە هۆی تەقەکردنەکەوە ١٦ کەس بریندار بوون کە بارر تەندروستی ٣ کەسیان ناجێگیرە.

ئاندرە ئەوەشی خستۆتە روو، کە بە ئەگەری زۆی هێرشکەرەکە بە تانیای ئەم هێرشەی ئەنجام دابێت و دوای ئەوەی، کە تەقە لە خەڵکەکە دەکات،بە فیشەک خۆی دەکوژێت.

بە گورەی ئاژانسی فەرمی ئەڵمانیا، بەرپرسانی پۆلیس گوتوویانە تەرمێک لە مەودای یەک کیلۆمەتری شوێنی رووداوەکە دۆزراوەتەوە، کە پێدەجێ تەرمی هێرشبەرەکە بێت. پۆلیسی میونشن هەروەها ئاشکرای کردووە کە خەریکی پشکنینی کۆڵەپشتییەکن کە لە نزیک تەرمەکە  دۆزراوەتەوە.

فرانک شتاین مایێر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: تاوەکوو ئێستا روون نییە پاڵنەری هێرشکەرەکە چییە ، لەم بارەیەوە کۆمەڵێک زانیاری سەرەتایی دژ بە یەکمان لە بەردەست دایە.

پێشتر کەسانی شایەتحاڵ باسیان لەوە کردووە، کە سێ پیاوی چەکداریان لە نزیک مۆڵەکە بینیوە. هەر بەم پێیەش پۆلیس دەستی داوەتە گەڕان  وپشکنین بە مەبەستی دۆزینەوە ئەو کەسانەی کە گومانیان لێدەکرێ دەستیان لە هێرشەکەدا هەبووبێت.

بە گوێرەی سی .ئێن.ئێن پۆلیسی میونشن دەڵێت: کاتژمێت ٥.٣٠  تەقە لە بەر دەم ریستۆرانتی مەک دۆناڵد بەرامبەر بە مۆڵی ئۆلەمپیا، لە شاری میونشن دەستی پێکردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن لە لە خودی مۆڵەکە تەقە کراوە.

بەرپرسانی پۆلیسی میونش رایانگەیاندووە، کە بە هۆی ئەم هێرشەوە ١٠ کەس کوژراون کە یەک لەوان کەسی تەقەکەر بووە و ژمارەیەکیش بریندار بوونە.

بەرپرسانی شاری میونشن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، رایانگەیاندووە کە هاتوچۆی ناوشار ئاسایی بۆتەوە، دوای ئەوەی کە ئیوارەی رۆژی هەینی دۆخێکی نائاسایی باڵی بە سەر شارەکەدا کێشابوو.

پێشتر ژمارەیەک لە میدیاکانی ئەڵمانیا باسیان لەوە کردبوو، کە هێرشکەرەکە “زاراوەی باشوری”ئەڵمانیای هەبووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە گوتەبێژی پۆلیس گوتویەتی تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژە و بەڵگەیەک کە دەرخەری ئەوە  بێت کە هێرشەکە لە لایەن ئیسلامگەراکانەوە روویدابێت لە ئارادا نییە.

پۆلیسی ئەڵمانیا  سەرەتاکان رایگەیاندووە، ئەم هێرشە لە لایەن کەسێکەوەئەنجام دراوە کە بە کاروکردەوەی تیرۆریستی گومانلێکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com