ئۆباما:هەڵاواردن لە دژی موسوڵمانان، پێچەوانەی بەهاکانی ئەمریکایە

0

نوچە-ئیسنا

سەرۆککۆماری ئەمریکا، بوونی موسوڵمانانی کۆچبەر لە کۆمەڵگای ئەمریکا بەرز دەنرخێنیت و دەڵێت:هەر جۆرە هەڵاواردنێک لە دژی موسوڵمانان دەبێت هۆی کەڵکاژۆ وەرگرتنی تیرۆریستان.

بە گوێرەی رۆیتەرز، باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی بەشداریکردنی ریوڕەسمێک لە کۆشکی سپی رایگەیاندووە، کە موسوڵمانانی ئەمریکا وەک هەموو ئەندامانی کۆمەڵگای ئەم وڵاتە نیشتمانپەروەرن  وتێکەڵ بەم کۆمەڵگایە بوونە. موسوڵمانەکان بۆ چەندین نەوە لە ئەمریکا ژیاون یان بە تازەیی هاتوونەتە ئەم وڵاتەوە، بەشێکن لە کۆمەڵگای ئێمە.

ئیدارەی ئۆباما بە هۆی وەرگرتنی ١٠ هەزار کۆچبەری سوریا لە ماوەی رابروودا، کەوتۆتە بەر هێڕش و رەخنە لایەنەکان و ژمارەیەک لە کەسایەتیەکانی کۆمارییەکان دژ بەم سیاسەتەی ئۆباما وەستاونەتەوە، کە لە سەرووی هەموویانەوە دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی پارتی کۆماری بۆ پۆست سەرۆکایەتی دەبیندرێت. ترامپ راشکاوانە دژایەتی خۆی لە گەڵ بوون و چوونی موسوڵمانان بۆ ئەمریکا دەربڕیوە.

ئۆباما جەختی لەوە کردۆتەوە، کە سیاسەتی هەڵاواردن سەبارەت بە موسوڵمانانی ئەمریکا دژ بە هەموو نەریت و بەهایەکی ئەم وڵاتە هەژمار دەکرێت.

ئۆباما ئەوەشی خستۆتە روو، کە وەلانان و خستنە پەراوێزی موسوڵمانان لە ئەمریکا دەبێتە هۆی بەهێزبوونی گروپە تیرۆریستیەکانی وەک داعش. ئەم  شێوەیە لە سیاسەت و هەڵاواردن بۆ ئاسایشی ئەمریکا، بە سیاسەتێکی زیرەکانە نایەتە هەژمار.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com