نوچە-ئیلنا
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا جەخت دەکاتەوە ،سەرباری هەوڵی کودەتای ئەم وڵاتە، تورکیا رێوشوێنە دیموکراسییەکان پەیڕەو دەکات.
بە گوێرەی رۆیتەرز، محمد سیمسک، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی پابەندی هەموو رێوشوێنێکی دیموکراسی و دەسەڵاتی یاسا دەمێنێتەوە.
ئەم بەرپرسەی تورکیا، کە لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بازرگانی وڵاتانی جی ٢٠ رایگەیاندووە:هە لە سەرەتاوە ویستم جەخت لەوە بکەمەوە، کە سەرباری ئەوەی لە تورکیا روویدا، ئێمە بەردەوام سەروەری یاسا و دیمواکراسی پەیڕەو دەکەین و پێشمان وانییە کە شتێک گۆڕدرابێت، هەر چەند لامان وایە کە پرسیارەکان لە جێی خۆیەتی.