لەهەولێر رووبەڕووبونەوە لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران روویدا
نوچەنێت. خه‌ندان، ده‌رباز ساڵح
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 30ی كانونی یه‌كه‌می 2011، نزیكه‌ی 1500 خۆپیشانده‌ر له‌به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر له‌شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه به‌مه‌ستی شه‌رمه‌زاركردن و ئیدانه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، به‌ڵام دواتر گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیسدا روویدا و چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون.
دوێنێ سوپای توركیا له هێرشێكدا 35 كوردی مه‌ده‌نی و كۆڵبه‌ریان شه‌هیدكرد، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی زۆری له‌نێو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دروستكرد و بڕیاردرا ئه‌مڕۆ له هه‌رسێ شاری هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و چه‌ند قه‌زا و ناحیه‌یه‌ك خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت بۆ شه‌رمه‌زاركردنی حكومه‌تی توركیا و سیاسه‌تی درێژه‌دان به توندوتیژی له‌و وڵاته، به‌ڵام دواتر له‌شاری هه‌ولێر ره‌وتی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕا و هێرشكرایه سه‌ر چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی ئاسایش و پۆلیس.
خۆپیشاندانه‌كه سه‌عات 2ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێكرد و تیایدا چه‌ند دروشمێك دژی ئۆردۆغان و ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ر له‌و وڵاته‌دا وترایه‌وه، پاشان سه‌عات 3:20 خوله‌ك گرژی و ئاڵۆزی كه‌وته نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیسه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ند نه‌مامێك و چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی هاتوچۆ شكێنران له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش به‌ردبارانكران.
به‌پێی وته‌ی شایه‌تحاڵێك كه به‌خه‌ندانی راگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا كرد، ئێستاش خه‌ڵك خه‌ریكی بڵاوه كردنن و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس له‌شوێنی رووداوه‌كه كشاونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر شه‌قامی 30 مه‌تری جێگیربوون.
خه‌ندان هه‌وڵیدا زانیاریی له‌باره‌ی ژماره‌ی برینداره‌كانه‌وه بزانێت، به‌ڵام به‌رده‌ست نه‌بوو، هه‌روه‌ها زانراویشه هیچ خۆپیشانده‌رێك به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بریندار نه‌بوون.
لەهەولێر رووبەڕووبونەوە لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران روویدا
0
Share.
