نوچه‌نێت-هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات ئه‌لمیسرییه ده‌ڵێ، تاران ده‌یه‌وی ناكۆكیی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی قووڵتر بكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی كوردستانی گومانی خۆیان له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی مالیكی بۆ سلێمانی نه‌شاردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه نووسیویەتی، یه‌كێك له گومانه‌كان ئه‌وه‌یه كه سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی راسته‌وخۆ دوای ئه‌وه هات، كه ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كرد سه‌باره‌ت به هه‌بوونی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه چه‌كداره‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له سه‌ر خاكه‌كه‌یدا.
رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی، چاپی له‌نده‌نیش ده‌ڵێ “مالیكی به‌وه ناسراوه لایەنگریەکی توندی بۆ ئێران هه‌یه، سه‌ردانه‌كه‌ی به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی ئه‌و بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانی نێوان لایه‌نه ناكۆكه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و، لێدان له ئارامی هه‌رێمه‌كه و تێوه‌گلاندنی له‌و جه‌نگه هه‌رێمایه‌تییه‌ی ئێران له ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات”.
رۆژنامه‌ی حه‌یات میسرییه به گواستنه‌وه له په‌یامنێری هه‌ولێری ئاژانسی ئیره‌م نیوز ده‌شڵێ، ئێڕان ده‌یه‌وێ له‌مپه‌ر بخاته به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاشته‌وای نێوان سلێمانی و هه‌ولێڕ و ده‌یه‌وێت، میراتگرانی جه‌لال تاڵه‌بانی به پاشكۆی خۆی بهێڵێته‌وه و هانیان بدات له هه‌رێمی كوردستان جیاببنه‌وه، تاكو ببنه هه‌رێمێكی جیا و لاوازی ئه‌وتۆ، كه ناچاری هاریكاریی ئێران بن.