نوچه‌نێت-هه‌ولێر
عادل جوبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر روسیا ده‌ست له رژێمی ئه‌سه‌د به‌ردات، ئه‌وه ئه‌وان پشكێكی ئه‌وتۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێده‌ده‌ن كه زۆر به‌هێزتری بكات له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران.
جوبێر له چاوپێكه‌وتنێكیدا له برۆكسل، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22-7-2016، له رۆژنامه‌ی “پۆلیتیكۆ”ی ئه‌مریكی بڵاوبووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، سعودیه ئاماده‌ی هاریكارییه له گه‌ڵ روسیا به سیفه‌تی یه‌كێك له گه‌وه‌رترین به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت له جیهاندا.
وه‌زیره سعودییه‌كه گوتوویەتی، ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی روسه‌كانه، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیانه له گه‌ڵ ریاز، نه‌ك له گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د.
جوبێر به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه “ئاماده‌ین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پشكێكی ئه‌وتۆ بده‌ینه روسیا، كه زۆر به‌هێزتری بكات له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران”.
له درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه “ئێمه و روسه‌كان كۆكین له سه‌ر داهاتووی سووریا، ناكۆكیشمان له سه‌ر ئه‌نجامی گه‌مه‌كه نییه له‌وێ، به‌ڵكو له سه‌ر ئه‌وێ به چ رێگه‌یه‌ك بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه”.
جوبێر جارێكی تر جه‌ختی كردۆتەوە، كه رۆژه‌كانی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات سنوردارن.
له‌باره‌ی ئێرانیشه‌وه، عادل جوبێر جارێكی‌تر جه‌ختیكرده‌وه، كه رژێمی ئه‌و وڵاته له پشت هه‌موو كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌یه. به‌وه‌ی ئێران پشتیوانی ده‌كات له گرووپه چه‌كدارییه‌كانی وه‌ك حزبوڵڵا له سوریا و لوبنان، میلیشیا شیعه‌كانی عێراق و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه‌شن هۆكاری ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست. هەروەها ئێران هانی یاخیبوون ده‌دات، له ناو شیعه‌كانی سعودیه و به‌حره‌ین.