نوچەنێت-ئه‌لعاله‌م
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێزی سه‌ربازی بهێنێته عێراق، ئه‌وه ئه‌وان وه‌ك داگیركه‌ر لێی ده‌ڕوانن.
گوته‌كانی موقته‌دار سه‌در، ئه‌مڕۆ هه‌ینی22-7-2016، دوای ئه‌وه هات، كه ئه‌مریكا بڕیاریداوە 560 سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی عێراق بكات، بۆ یارمه‌تیدانی هێزه عێراقییه‌كان له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ.
موقته‌دا سه‌در سه‌باره‌ت به‌و هێزه ئه‌مریكییانه ده‌ڵێ، ئه‌وانیش ده‌بنه ئامانجی ئێمه.
هێزه‌كانی سه‌ر به سه‌در به “سه‌رایا سه‌لام” ناسراون و ئێستا ئه‌ركی سه‌ره‌كیان پاراستنی مه‌زاره ئایینییه‌كانی شیعه‌كانه.