نوچەنێت
بە فەرمانی سەدر هێزی سەربازیی سەرایە سەلام بەشداری شەڕی موسڵ دەکات و هێزێکی ئەو گرووپە رەوانەی شەرگات دەکرێت.
سەرایا سەلام كە موقتەدا سەدر سەرپەرشتی دەكات، هەزاران چەكداری هەیە و لە 3 گرووپ پێكدێت، هەر گرووپێك لە 4 لیوا پێكدێت، هەر لیوایەك لە 4 فەوج پێكدێت، هەر فەوجێك لە كۆمەڵێك سەرایە پێكدێت، هەر یەكێك لە سەرایەكان 60 بۆ 120 سەرباز دەبێت.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیێندراوێكدا بڕیارەكەی ئاشكراكرد و رایگەیاند، هێزی سەرایە سەلام بەشداری شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ دەكات.
سەدر روونیكردووەتەوە هێزێکی سەرایە سەلام رەوانەی شەرگات دەکەن بۆ یارمەتیدانی سوپای عێراق لە شەڕی موسڵ.