واشنتۆن لیژنەیەکی بۆ تاوتوێکردنی پرسی رادەستکردنەوەی گولەن پێکهێناوە

0

نوچەنێت-ئیسنا

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، واشنتۆن لیژنەیەکی بە مەبەستی تاوتوێ کردنی مەسەلەی رادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەن پێکهێناوە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینتەرنێتی “النشرە” مەولوود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، بەرپرسانی ئەمریکا لیژنەیەکیان تایبەت بە تاوتوێ کردنی پرسی رادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەن بۆ ئەم وڵاتە پیکهێناوە. چاوش هەروەها داوای لە ئەمریکا کردووە، کە پێش بە چوونی فەتحوڵا گولەن بۆ وڵاتانی دیکە بگرێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەشڵێت: مەسەلەی رادەستکردنەوەی گولەن چەند سال بخایێنێت. جێی ئاماژەیە کە فەتحوڵلا گولەن، رابەری رۆحی زۆرینەی موحافەزەكاری توركیا لە نی دادوەر و میدیا  و سوپای ئەم وڵاتە لایەنگری تایبەت بە خۆی هەیە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گولەنی بەوە تۆمەتبار کردووە، کە لە کودەتای شکست خواردووی رۆژانی رابردووی ئەم وڵاتە، رۆڵی سەرەکی هەبووە و داوای لە واشنتۆن کردووە، کە ناوبراو رادەستی تورکیا بکاتەوە. فەتحوڵا گەلەن دانیشتووی شاری پێنسیلڤانای ئەمریکایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com