نوچه‌نێت-رادیۆ سه‌وا
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێ به‌غدا پێشووتر له نێوه‌ڕۆكی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه ئاگادار نه‌كراوه، كه هه‌فته‌ی پێشوو له نێوان پێنتاگۆن و پێشمه‌رگه واژۆكرا.
جه‌عفه‌ری له به‌رنامه‌ی (لقا‌ء خاص-دیداری تایبه‌ت)ی كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌ی ئه‌مریكادا گوتی، كه له‌باره‌ی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه‌وه به‌غدا نه ئاگادار كراوه و نه راوێژی پێكراوه و نه ئه‌مریكاش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووه بزانێ به‌غدا هه‌ڵوێستی چییه.
جه‌عفه‌ری به نیگه‌رانییه‌وه گوتوشیه‌تی، كه ئه‌و پرۆتۆكۆڵه سه‌روه‌ری نیشتیمانی عێراق پێشێل ده‌كات.
پرۆتۆكۆڵه‌كه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن) و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی واژۆكرا و، به‌و پێیه ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێ به هاریكاریی پێشمه‌رگه، سه‌ره‌تا گوترا پرۆتۆكۆڵه‌كه تا ئازادكردنی موسڵ كارا ده‌بێ، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم گوتوویه‌تی، كه دوای ئازادكردنی موسڵیش ئه‌و رێككه‌وتنه به‌رده‌وامده‌بێت.