شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەمەریكا كە بە بڕی دوو ملیار دۆلار هاوكاری عێراق دەکات و پشکی هەرێمی تێدایە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، ئەمەریكا بڕیاریداوە كە بە بڕی دوو ملیار دۆلار هاوكاری عێراق بكات و پشكی هەرێمی كوردستان لەو بڕە پارەیە 200 ملیۆن دۆلارە.

 لە لێدوانێكی بە نوچەنێت، شاخەوان عەبدوڵڵا، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌ و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە هاوکاری کردنی ئەمریکا بۆ عێراق رایگەیاند: بە ئامادە بوونی نوێنەری وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا و عێراق، گرێبەستی دوو ملیار قەرزی سەربازییان لە وەزارەتی داراییدا واژۆ كرد، تا عێراق بتوانێت چەك و تەقەمەنی بكڕێ و، قیستی فڕۆكەكانی ئێف16یشی پێ بداتەوە. لەو قەرزە 200 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزی پێشمەرگەیە و راستەوخۆ پێی بدرێت.

 شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژە بەوە دەدات، ئەو بڕە پارەیەی دەدرێتە هێزی پێشمەرگە، هیچ پەیوەندییەكی بە پرۆتۆكۆڵەكەی نێوان هەرێم و ئەمەریكاوە نییە، جا ئەو پارەیە چۆن و بە چی دەدرێتە عێراق، هەر بەو گوێرەیە دەدرێتە هەرێمی كوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com