سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ: گۆڕستانی خائینەکان بۆ کودەتاچییەکان دروست دەکەین

0

نوچەنێت-مهر

سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ بڕیاری داوە، کە گۆڕستانێکی تایبەت بە تەرمی ئەنجامدەرانی کودەتاکەی رۆژی هەینی رابردووی ئەم وڵاتە لە تورکیا دروست بکرێت.

بە گوێرەی واشنتۆن پۆست، قەدیر توپاش، سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ، باس لەوە دەکات کە لە پلانی دایە گۆڕستانێکی تایبەت بە ئەنجامدەرانی کودەتاکەی رۆژی هەینی رابردوو 15-07-2016،  کە لە دژی رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرێوەچوو، دروست بکەن.

توپاش لەم بارەیەوە رایگەیاندووە: بڕیارم داوە، کە شوێنێک هەڵبژێرن کە ناوی گۆڕستانی خائینەکانی لە سەر دابنرێ تا لە داهاتوودا بکەونە بەر لەعنەت و نەفرەتی ئەو کەسانەی کە بەوێدا تێپەڕ دەبن.

بە هۆی کودەتا سەربازیەکەی هەفتەی رابردوووە، نزیک بە 240 کەس کوژران  کە 20 کەسیان لە هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە بوون.

توپاش گوتوویەتی، دەزانم کە خائینەکان لە ئاگری دۆزەخ بێ بەری نابن، بەڵام دەبێ جیهانیان لێ بکەین بە ژینگەیەک کە تەحەمول کردنی ئاسان نەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com