لەهستان: ئیتر هیچ پەنابەرێک وەرناگرین

0

نوچەنێت-میزان

دوای درێژەکێشانی هێرشە تیرۆرستییەکانی سەر ئەوروپا، وەزیری ناوخۆی لەهستان رایگەیاند، کە چیدی وڵاتەکەی ئامادە نییە بۆ وەرگرتنی هیچ پەنابەرێک.

بە گوێرەی روسیا الیوم، ماریۆس بلاشاک، وەزیری ناوخۆی لەهستان رایگەیاندووە، کە رووداوە تیرۆرستییەکانی ئەم دواییانەی سەر ئەوروپا مایەی عیبرەت وەرگرتنە و دەشڵێت: لەمە بەدواوە پرۆسەی وەرگرتنی پەنابەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا وەردەگرێن و چیدی پێشوازییان لێ ناکەین.

بلاشاک هەروەها دەڵێت: بوونی رێژەیەکی بەرز لە پەنابەران، ئەنجامی سیاسەتەکانی خودی رۆژئاوا بووە و لەهستان چیدی ئامادە نییە، بە شێوەی رابردوو و بە پێی ئەو رێژە دیاریکراوەی جاران پەنابەر وەربگرێت، چوونکە ئەمە لە خۆیدا دەبێتە هۆی زۆربوونی شەپۆلی پەنابەران و مەترسییەکانی بەردەم وڵاتەکەمان.

وەزیری ناوخۆی لەهستان بەم پێیە گوتویەتی، کە لەمە بەدواوە ئامادەی وەرگرتنی پەنابەر نیین، چوونکە مەترسیەکانی بە جددی وەردەگرین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com