نوچەنێت-ئیسنا
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، هێزەکانی وڵاتەکەی بە سەر کودەتای بێ ئەنجامی ئەم وڵاتەدا سەرکەوتن و هاوکات هۆشداری دەدات کە مەترسی کودەتا بە تەواوەتی لە ناو نەچووە.
مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وتووێژ لە گەڵ واشنتۆن پۆست گوتوویەتی: هیچ گروپ و باڵێکی سیاسی مافی ئەوەی نییە، کە لە پەیوەندی لە گەڵ دەستبەسەرکردنی لایەنگرانی فەتحوڵا گولەن رەخنە لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە بگرێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە رێوشوێنی ئەمنی پێویست لەم وڵاتە دەگرنە بەر و، گومانلێکراوەکان دەخەنە ژێر چاودێری و لێپرسینەوە.
ئۆغڵو ئەوە دەخاتەڕوو، ئەوەی کە مەترسی کودەتای لە سەر بوو خودی تورکیا بوو، نەک ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها گوتویەتی: هەمووان بینیمان، کە دەست و پێوەندەکانی گوڵەن، بە چ شێوەیەک هێرشیان کردە سەر هاووڵاتیان و پەرلەمانی ئەم وڵاتەیان کردە ئامانج.