تورکیا: بۆ ماوەی ٣ مانگ باری نائاسایی راگەیێنرا

0

نوچە-فارس

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە،٢١ی تەموز، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، بە دەرکردنی راگەیێندراوێک رایگەیاند، کە بە پێی دەستوری ئەم وڵاتە و دوابەدوای کودەتای بێ ئەنجامی رۆژی هەینی رابردوو، بۆ ماوەی ٣ مانگ باری نا ئاسایی رادەگەیێندرێت.

دۆخی نائاسایی(ئەمنی) کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە  لەدوای دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشێ نەتەوەیی تورکیا و کابینەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە رایگەیاند، لە سەرلە بەیانی ئەمڕۆوە دەستی پیکردووە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا لەم بارەو ەرایگەیاندووە، کە ئەم بابەتە کارناکاتە سەر ژیانی ئاسایی خەڵک و مەبەست لە راگەیاندنی ئەم دۆخە پاکتاوکردنی وڵاتە لە جەماعەتی تیرۆرستی فەتحوڵا گولەن.

بە گوتەی ئەردۆغان، تاوەکو ئێستا نزیکەی١٠٠٠٠ کەس دەستبەسەر کراون و نزیکەی ٥٠ کەسیش لە کارەکانیان هەڵپەسێردراون، ئەمەش بەردەوام دەبێ تا ئەو کاتەی پەیوەندییان بە رەوتی گولەن روون ببێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com