واشنتۆن رێککەوتن لە سەر ستراتیژی شکستی داعش دەکات

0

نوچەنێت

ئەشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەکەی وێڕای هاوپەیمانانی لە هاوپەیمانیتی نیودەوڵەتی دژ بە داعش، لە میانەی دانیشتن و کۆبوونەوەیان لە واشنتۆن سەبارەت بە ستراتژی شکست پێهێنانی ئەم گروپە گەیشتوونەتە رێککەوتن.

کارتەر هەروەها گوتویەتی، هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی  بۆ لە داو خستنی چەکدارانی داعش لە سوریا وموسڵ، پلانی سەربازییان بە دەستەوەیە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداریش دەدات، کە ئەم پلانە سەربازیانە نابێتە هۆی سڕینەوە و ریشەکێشک کردنی ئایدیۆلۆژیای توندوتیژ و تواناییەکانی داعش، بۆ ئەنجامگانی هێرشی لەناکاو وچاوەڕواننەکراو.

وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش هەروەها لە دانیشتنەکەی واشنتۆن، سەبارەت بە کۆمەڵێک پلانی پەیوەندیدار بە جێگیر کردنی سەقامگیری و هێمنیاتەی لە  دوای ئازادکردنی ناوچەکانی ژیر کۆنترۆڵی داعش باس و گفتوگۆیان هەبووە.

داعش لە ماوەی رابروودا، بەشێکی بەرچاو لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی لە دەست داوە، بەڵام بەشێكی هەستار و گرنگی لە ناوچەکانی عێراق و سوریای لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە.

هێزەکانی عێراقی دوای ئازادکردنەوەی شاری فەلوجە، خۆیان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی شاری موسڵ، دووەمینش رای گەورەی ئەم وڵاتە ئامادە دەکەن کە بنکەی سەرەکی داعشە لەم وڵاتە.

رۆژی رابردوو نوێنەرانی زیاتر لە ٣٠ وڵاتی جیهان بۆ باس گفتوگۆ و تاوتوێ کردنی کۆمەڵێک پلانی سەربازی و وەک بۆ خۆیان رایانگەیاندووە “سەپاندنی شکست”بە سەر داعش، لە واشنتۆن کۆبوونەتەوە.

کارتەر لەم بارەیەوە دەڵێت: رێگەم پێ بدەن بە راشکاوی باسی ئەوە بکەم، کە سەر تۆپک و لوتکەی ئەم پلانانە لە بەر یەک هەڵوەشانەوەی داعشە لە شارەکانی موسڵ و رەقە.

تەوەرێکی دیکەی ئەم دانیشتەی واشنتۆن، تایبەت بوو بە تاوتوێ کردنی پلانەکانی پێکهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش لە دوای ئازادکردنیان.

هاوکات وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتویەتی:دەبێ دڵنیا بین کە هاوپەیمانەکانمان لە مەیدانی جەنگ ئامانجیان سەرکەوتنە و دواتر پاراستنی ئەم دەستکەوتە  وئاوەدانکردنەوە و، ئیدارەکردنی ناوچە ئازادکراوەکانە.

هەر لەم پەیوەندیەدا  میکڵ فاڵۆن، وەزیری بەرگری بەریتانیا گوتویەتی: بەریتانیا بۆ مەشق و راهێنانی سەربازی بە هێزەکانی عێراق  وهەرێمی کوردستان، کە لە بەرەکانی شەڕی دژە داعشدان، ژمارەی هێزەکانی خۆی لەم وڵاتە بۆ ٥٠٠ کەس زیاد دەکات.

جۆن کێری، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆن میوانداری کۆنفڕانسێکی تایبەت بەو وڵاتانی یارمەتیدەری عێراق بوو، لە دژی داعش، لەم کۆنفڕانسەدا ١/٢ ملیار دۆلار یارمەتی مرۆڤدۆستانە تەرخان کرا بە وباری ئاوەدانکردنەوە  ویارمەتیکردنی پرۆسەی گەشەسەندن.

جۆن کێری جەختی لەو ەکردۆتەوە، کە ئەگەر لە عێراق سەرنەکەوین،هیچ یارمەتیەکمان بە ئەمن و ئاسایشی هیچ کام لە وڵاتانی هاوپەیمان نەکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com