نوچەنێت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دوای ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسێكی تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری دارایی بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كانی عیراق، زیاتر له دوو ملیار دۆلاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆكردووه‌ته‌وه.
برێت مه‌كگۆرك، نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌ئه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی”ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌مان زیاتر له دوو ملیار دۆلاری بۆ پشتیوانیی ناوچه ئازادكراوه‌كانی عیراق، له‌ده‌ست داعش كۆكردووه‌ته‌وه”.