نوچه-ئاژانسه‌كان
دوێنێ چوارشه‌ممه، ئه‌رجه‌نتین به فه‌رمی داوای له مالیزیا و سه‌نگافوره كرد، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راوێژكاری رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئێران ده‌ستگیر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بێته ناو خاكی ئه‌و دوو وڵاته‌وه، به‌هۆی بوونی رۆڵی له ته‌قینه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی جوله‌كه‌كان له بۆینس ئایرس، له ساڵی 1994، كه بوه هۆی كوژرانی 85 كه‌س.
داواكاریی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و دوو وڵاته له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه ویلایه‌تی له زانكۆكانی ئه‌و دوو وڵاته وانه ده‌ڵێته‌وه.
پێشتریش ئه‌رجه‌نتین، چه‌ندین جار داوای راده‌ست كردنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئێرانی كردوه، له‌ناویاندا عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی و موحسین ره‌زایی و هاشمی ره‌فسنجانی سه‌رۆككۆماری پێشووی ئێران و، ئه‌حمه‌د وه‌حیدی وه‌زیری به‌رگری سه‌رده‌می حوكمی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و چه‌ندانی تر، به تۆمه‌تی پلان دانان بۆ هێرشه‌كه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵیت ئێران فه‌رمانی به چه‌كدارانی حیزبوڵا كردووه، ئه‌و كرده‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام ئێران هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی چه‌ندین جار ره‌تكردوه‌ته‌وه.