نوچەنێت
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، رەزامەندی لەسەر دەستلە کارکێشانەوەی شه‌ش وه‌زیر دا‌و، ئه‌مڕۆش ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى شه‌هرستانى له پۆستى وه‌زیری خوێندنى باڵا، ده‌ربڕى.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدڕاڵ، رای گه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیران ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى حسێن شه‌هرستانى، له پۆستى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، ده‌ربڕى.
دوێنێ سێشه‌مه 19ى ته‌مووزى 2016، حەیدەرعه‌بادى، به فه‌رمانێك ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى شه‌ش وه‌زیرى كابینه‌كه‌ى ده‌ربڕى، كه پێشتر داواكارییان پێشكه‌ش كردبوو.
به‌ڵام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ره‌خنه‌ى ئه‌وه له عه‌بادى ده‌گیرا، كه هۆكار چییه شه‌هرستانى له وه‌زیره‌كانى دیكه جیا كراوه‌ته‌وه و ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواكه‌ى نه‌دراوه.
شه‌هرستانى له سێ كابینه‌ى یه‌ك له‌دواى یه‌كی حکوومەتدا به‌شداربووه، له دوو كابینه‌ى رابردوو وه‌زیری نه‌وت و پاشان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران (نورى مالیكی) بوو بۆ كاروبارى وزه.
ئه‌و وه‌زیرانه‌ى، كه پێشتر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كرد و دوێنێ ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نیشاندراه، بریتین له:
محه‌مه‌د سالم غه‌بان، وه‌زیری ناوخۆ
عادل عه‌بدولمه‌هدى، وه‌زیری نه‌وت
باقر جه‌بر زوبه‌یدی، وه‌زیری گواستنه‌وه
محسن شه‌مه‌رى، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانى ئاو
تارق خێكانى، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون
وه‌زیری پیشه‌سازى