ئەردۆغان و پوتین کۆدەبنەوە

0

نوچە-ئیلنا

بەرپرسانی کرملین رایانگەیاندووە، بەم زووانە سەرۆککۆماری وڵاتانی روسیا  وتورکیا کۆدبنەوە.

بە گوێرەی راشاتودەی، دیمێتری پسکۆف، گوتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاندووە، ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا و، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە رۆژەکانی سەرەتای مانگی ئاگۆست لە روسیا دیدار و چاوپێکەوتنیان دەبێت.

پسکۆف لەم بارەوە گوتویەتی: بۆ سازدانی ئەم دیدارەی نێوان پوتین و ئەردۆغان ئامادەسازی پێویست کراوە  و، ئەم رەوتەش لە رێگەی کەناڵە دبلۆماسییەکانەوە ئامادەکاری تەواوی بۆ دەکرێت.

پسکۆف ئەوەشی خستۆتە روو، کە ئەم دیدارە لە یەکێک لە شارەکانی ئەنجام دەدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کات وشوێنیکی دیاریکراوی بۆ دیاری نەکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com