نوچە-فارس
ماڵپەڕی ویکیلیکس، لە کاردانەوەی بەرامبەر بە کودەتاکەی تورکیا نزیکەی ٣٠٠ هەزار ئیمێڵ، کە پەیوەستە بە سەروەری ناوخۆی پارتی دادوگەشەپێدانی تورکیا ئاشکرا دەکات.
بە گوێرەی راشاتودەی، ماڵپەڕی ویکیلیکس دوێنێ سێ شەممە کاتژمێر ١١ی شەو ٢٩٤٥٤٨ ئیمێڵی پەیوەندیدار بە پارتی دادوگەشە پێدان، کە وەک پارتی دەسەڵاتداری تورکیا هەژمار دەکرێ، بڵاو کردەوە.
ویکیلیکس ئەم کارەوەی خۆی، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە پاکسازی بەربڵاوی دەوڵەتی تورکیا لە دوای قۆناغی کودەتا شکست خواردووەکەی ئەم وڵاتە لێکداوەتەوە ودەڵێت: ناوەرۆک وسەرچاوەی ئەم ئیمێڵانە، کە پەیوەندییان بە ئەنجامدەرانی کودەتا یان پارتی رکابەرەوە نییە، پشتڕاست و کۆنتڕۆڵ کردووە.
ویکیلیکس ئەوەشی خستۆتە روو، کە تێکڕای ئیمێڵەکان پەیوەندی بە پارتی دەسەڵاتداری تورکیاوە هەیە، کە قۆناغی زەمەنی ٢٠١٠ تاوەکو ٦ی مانگی تەمووز، واتە هەفتەیەک پێش هەوڵدان بۆ کودەتاکە لە خۆ دەگرێت.