گولەن، داوا لە کۆشكی سپی دەکات رادەستی تورکیای نەکاتەوە

0

نوچە-فارس

فەتحوڵا گولەن، داوا لە کۆشكی سپی دەکات رادەستی تورکیای نەکاتەوەو داواکاری ئەنقەرە بۆ رادەست کردنەوەی رەتبکاتەوە.

فەتحوڵلا گولەن، رابەری رۆحی زۆرینەی موحافەزەكاری توركیا، بۆ جارێکی دیکە هەر جۆرە دەستوەردانێکی لە کودەتای شکست خواردووی تورکیا رەتدەکاتەوە  و داواش لە ئەمریکا دەکات، کە خۆی لە رادەستکردەوەی بە دوور بگرێت.

بە گویرەی رۆیتەرز، لە راگەیێندراوێکی گولەن دا هاتووە: داوام لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەوەیە، کە هەر جۆرە هەوڵێکی تۆڵەسەندنەوەی سیاسی لە لایەن تورکیا بۆ رادەست کردنەوەم بەم وڵاتە رەتبکاتەوە.

بەرپرسانی تورکیا، گولەن وەک هۆکاری سەرەکی کودەتاکەی تورکیا دەناسێنن و هەوڵی  دەستبەسەر کردنی ئەو کەسانە دەدات، کە پەیوەندییان بە گولەنەوە هەیە.

گولەن، کە بە رابەری رۆحی زۆرینەی موحافەزەكاری توركیا دەناسرێت، ماوەی چەند ساڵێکە لە ئەمریکا ژیان دەباتە سەر.

دەوڵەتی تورکیا بە فەرمی داوای رادەست کردنەوەی فەتحوڵا گولەنی کردووە، بەڵام واشنتۆن رایگەیاندووە، کە دەبێ یاساکانی رادەستکردنەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێتەوە و لەم بارەیەوە تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ئەرێنی بۆ تورکیا نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com