نوچه- عێراق پرێس
تیرێزا مای، سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا، له دانیشتنی په‌رله‌ماندا كه تیایدا گفتوگۆ له‌سه‌ر نوێ كردنه‌وه‌ی پڕۆگرامی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرا، هه‌موان توشی شۆك بوون كاتێك گوێبیستی قسه‌كانی مای بوون، به‌بێ دوودڵی گوتی” فه‌رمان به به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كه‌م له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بزانم پێویسته”.
راگه‌یاندنه‌كانی به‌ریتانیا رایانگه‌یاند، كه تیرێزا مای به روونی و به یه‌ك وشه وتویه‌تی به‌ڵێ، له وه‌ڵامی پرسیارێكی ته‌قلیدی جۆرج كریڤانی په‌رله‌مانتاری پارتی نه‌ته‌وه‌یی سكۆتله‌ندی، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی، كه ئاماده‌یه چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كار بهێنێت كه له توانایدایه 100 هه‌زار كه‌س له ژن و پیاو و منداڵی بێ‌تاوان بكوژێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوانه گوتیان ” سه‌رۆكوه‌زیرانه نوێیه‌كه‌ی به‌ریتانیا، كه بووه جێگره‌وه‌ی ده‌یڤد كامیرۆن، كه به‌هۆی چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، جه‌ختی كردوه‌ته‌وه وازهێنانی به‌ریتانیا له چه‌كی ئه‌تۆمی ره‌فتارێكی نابه‌رپرسیارانه‌یه”.