نوچه- نیوز وه‌نی ئیسرائیلی
پێگه‌ی نیوز وه‌نی ئیسرائیلی رایگه‌یاند، مه‌لیك سه‌لمانی پاشای سعودیه بڕیاریداوه ته‌كتیكی سعودیه له دژی فراوانخوازی ئێران بگۆڕێت، به‌وه‌ی بڕیاریداوه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له دژی كار بكات و، به‌رپرسه سعودییه‌كان به ئاشكرا داوای روخانی رژێمی ئایه‌توڵاكان ده‌كه‌ن له تاران.
پێگه‌كه ده‌ڵێت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیبلۆماسی له نێوان ئێران و سعودیه‌دا نه‌ماوه، سعودیه له سه‌ره‌تای مانگی كانونی دوه‌می ئه‌مساڵه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاندوه، دوای ئه‌وه‌ی به هاندانی رژێمی ئێران و له به‌رامبه‌ر له سێداره‌دانی نه‌مر ئه‌لنه‌مر پیاوی ئایینی شیعه‌كان، ئێرانییه‌كان هێرشییان كرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له تاران و كونسوڵگه‌رییه‌كه‌ی له مه‌شهه‌د. ده‌توانین ته‌كتیكی نوێی سعودیه ببینین له به‌شداری كردنی سه‌دان نوێنه‌ری عه‌ره‌ب به هاندانی سعودیه له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی رێكخراوی ” موجاهیدینی خه‌ڵق” ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، كه له هه‌فته‌ی رابردوودا له پاریس ئه‌نجامدرا.
له كۆنگره‌كه‌دا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی میسر، نوێنه‌رانی ده‌سه‌لاتداریی فه‌ڵە‌ستین، وڵاتانی كه‌نداوو ئه‌میر توركی فه‌یسه‌ڵی سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری سعودیه به‌شدار بوون، كه تیایدا وتارێكی خوێنده‌وه و هێرشی كرده سه‌ر رژێمی ئێران و پاشكۆكانی وه‌ك حیزبوڵا و حه‌ماس، هه‌روه‌ها داوای روخانی رژێمی ئیرانی كرد و گوتی ” راپه‌ڕینی ئێران ده‌ستی پێكردوه، ئێمه‌ش له جیهانی ئیسلامی پشتیوانتانیین و له‌گه‌ڵتانین، رژێمی خومه‌ینی وێرانكاری و تایفه‌گه‌ری و خوێنڕشتنی له‌گه‌ڵ خۆی ته‌نها بۆ ئێران نا، به‌ڵكو بۆ هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی هێنا”.
پێگه هه‌واڵییه‌كه ده‌ڵێت، سیاسه‌تی نوێی سعودیه به‌ره‌و هاندان و وروژاندنی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانه له ئێران، سوننه له رێكخراوی جوندوڵادا له ویلایه‌تی سیستان و به‌لوجستان، كورد له رۆژئاوای وڵات و عه‌ره‌به‌كان له ناوچه‌ی ئه‌هواز و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تریش كه ده‌یانه‌ویت كا ربكه‌ن له دژی رژێمی ئێران، به ته‌واوی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێران خۆی ههو‌ڵی بۆ ده‌دات له هاندانی شیعه‌كانی سعودیه له دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، سعودیه‌ش هه‌مان گه‌مه له ئیران، دەکات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، سعودیه ئیستا به راسته‌وخۆ رووده‌كاته گه‌لی ئێران و داوایان لێده‌كات له دژی رژێمی ئێران كار بكه‌ن، هۆشداریش ده‌داته ئێران له ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی سعودیه، توركی فه‌یسه‌ڵ دەڵێت” باشتروایه خامنه‌یی و روحانی گرنگی به كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆیان بده‌ن”.