نوچەنێت
زانیاری نوێ و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر كوده‌تاكه‌ی توركیا… كێ ئاشكرای كرد و ئه‌ردۆگانی لێ ئاگادار كرده‌وه؟
نوچه- ئه‌لجه‌زیره
به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك كه ده‌ست كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره كه‌وتوه، هه‌واڵگری توركیا پێش چه‌ند كاتژمێرێك به پلانی كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی توركیای زانیوه، ئه‌مه‌ش وای له ئه‌نجامده‌رانی كردوه شه‌ش كاتژمێر كاتی ئه‌نجامدانی كوده‌تاكی پێش بخه‌ن.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ده‌زگای هه‌واڵگری له كاتژمێر چواری عه‌سر، تێبینی چه‌ند گفتوگۆیه‌كی گوماناوی كردووه و چاودێری كردووه، كه ئاماژه بوون بۆ روودانی كوده‌تا،كه له كاتژمێر نۆی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژدا روویدا و هه‌تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی دواتر به‌رده‌وامبوو.
زانیارییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، كوده‌تاچییه‌كان ناچار بوون كاتی كوده‌تاكه پێشبخه‌ن دوای ئه‌وه‌ی گومانیان هه‌بوه له ئاشكرا بوونی پلانلا كوده‌تاكه، كه پێشتر وا بڕیار بوه له كاتژمێر سێی به‌ره‌به‌یان ده‌ستپێبكات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه، لێكۆڵینه‌وه له سوپای توركیا بكات، بۆیه هاكان فیدانی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری خۆی چوه بۆ فه‌رمانده‌یی سوپا و له كاتژمێر 4.30 چاوی به خلوسی ئاكاری سوپاسالاری توركیا كه‌وتوه و، له زانیارییه‌كان ئاگاداری كردوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه سوپاسالار ده‌ست به په‌یوه‌ندی كردن ده‌كات، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی سه‌ربازیی، كه ده‌ستی هه‌بوه له كوده‌تاكه‌دا، هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ری سوپاسالاریش جه‌ختییان كردوه‌ته‌وه، كه هیچ شتێكی ناسروشتی نییه و ته‌نها چه‌ند جوڵه‌یه‌كی ئاسایی رۆژانه‌ی هه‌ندێك له هێزه‌كانه و هه‌موو شتێك له‌ژیر كۆنترۆڵدایه.
به‌ڵام به‌هۆی سوربوونی هاكان فیدانی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری، سوپاسالاری توركیا فه‌رمانێك بۆ هه‌موو یه‌كه تیپ و سه‌ربازگه‌كانی سوپا ده‌رده‌كات، كه هه‌موو جوڵه ئاساییه‌كانیش بوه‌ستێنن و فڕینی هه‌موو فڕۆكه‌یه‌ك راگرن.
هاكان فیدان له كاتژمێر 5.30 بینای سوپاسالاری توركیا، به‌جێ ده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باره‌گای هه‌واڵگری و به‌رده‌وام بوو له چاودێری كردن و به‌دواداچوونی دۆخه‌كه، سه‌ره‌ڕای جه‌خت كردنه‌وه‌ی سوپاسالاری توركیا له نه‌بونی هه‌ر شتێكی گوماناوی و مه‌ترسیدار.
كاردانه‌وه‌ی كوده‌تاچییه‌كان
دوای ئه‌وه‌ی كوده‌تاچییه‌كان، بینییان ده‌زگای هه‌واڵگری چاودێرییان ده‌كات، ترسان له ئاشكرا بوونی كوده‌تاكه‌یان، بۆیه بڕیارییاندا پلانه‌كه‌یان پێشبخه‌ن، كه بڕیار بوو له كاتژمێر 3 ی به‌ره‌به‌یان ده‌ست پێبكات، سوپاسالاری توركیایان ده‌ستگیر كرد و هه‌وڵیاندا ناچاری بكه‌ن بێته پاڵ كوده‌تاچییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی سوپاسالار ره‌تی كرده‌وه، قۆڵبه‌ستیان كرد و سه‌ریان داپۆشی و له ژورێكدا به‌ندییان كرد.
هه‌روه‌ها جێگری سوپاسالاریشییان ده‌ستگیر كرد، دوای كه‌مێكیتر فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیش ده‌ستگیر كرا.
له كاتژمێر 8 ی ئێواره ده‌زگای هه‌واڵگری دڵنیا بوو، كه كوده‌تا له ئارادایه، بۆیه هاكان فیدانی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری په‌یوه‌ندی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی توركیاوه كرد، كه له هاوینه‌هه‌واری مه‌رمه‌ریسی رۆژئاوای توركیا پشوی به‌سه‌ر ده‌برد، هه‌واڵی كوده‌تاكه‌ی پێڕاگه‌یاند، داوای لێ‌كرد له‌وباره‌یه‌وه قسه بۆ خه‌ڵك بكات، هه‌روه‌ها فه‌رمانی به هه‌موو لقه‌كانی هه‌واڵگری كرد له‌دژی كوده‌تا بوه‌ستنه‌وه و هه‌تا مردن بجه‌نگن.
دابین كردنی فڕۆكه بۆ ئه‌ردۆگان
له‌و كاته‌دا كوده‌تاچییه‌كان په‌یوه‌ندییان به ئومیت دوندار، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌می سوپاوه كرد و داوایان لێ‌كرد بێته پاڵیان، كاتێكی كه‌میشییان پێدا بۆ بیركردنه‌وه، دوندار یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی به ئه‌ردۆگانه‌وه كرد ،له كاتژمێر 8.30 و به‌ڵێنی پێدا فڕۆكه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك دابین بكات.
فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌می سوپا، فه‌رمانی به دوو فڕۆكه‌ی ئێف4 كرد دژی ئه‌و دوو فڕۆكه ئێف16یه بوه‌ستنه‌وه، كه سه‌ر به كوده‌تاچییه‌كان بوون و دووریان بخه‌نه‌وه له ئاسمانی ئه‌سته‌نبوڵ، له كاتێكدا ئه‌ردۆگان به فڕۆكه‌یه‌كی ئاسایی نه‌ك فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی، له فڕۆكه‌خانه‌ی دیلمان به‌رێكه‌وت، دوو فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی تریش له‌گه‌ڵ فرۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك به‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵ به‌رێ كه‌وتن بۆ شاردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك، ئه‌مه‌ش سه‌ری له كوده‌تاچییه‌كان شێواند و نه‌یانتوانی ئه‌و فڕۆكه‌یه بناسنه‌وه كه ئه‌ردۆگانی هه‌ڵگرتوه و بیخه‌نه خواره‌وه.
به‌هۆی كاره‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌می سوپا، فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان پارێزرا و بۆماوه‌ی كاتژمێر و نیوێك به ئاسمانی ئه‌سته‌نبوڵدا سوڕایه‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی هاوڵاتییان و پۆلیس توانییان فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ ئاماده بكه‌ن و كوده‌تاچییه‌كان دووربخه‌نه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌و چۆڵی بكه‌ن، به‌مه‌ش فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك به سه‌لامه‌تی نیشته‌وه و فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ، بۆ چه‌ند كاتژمێرێك بوه باره‌گای و تیایدا به ئاشكرا و راسته‌وخۆ قسه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد.