نوچەنێت
بەپێی زانیارییەكانی میدیاكانی توركیا‌و له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌دا، پیلانێك داڕێژراوە بۆ ئەوەی دوای كۆنترۆڵكردنی گرتوخانه‌ی ئیمراڵی له شاری بورسا، ئۆجه‌لان بكوژرێت و له راگه‌یاندنه‌كاندا ته‌رمه‌كه‌ی بڵاو بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كورد بڕژێته سه‌ر شه‌قامه‌كان و پشێویی سه‌رهه‌ڵبدات.
رۆژنامه‌ی حورییه‌ت، که رۆژنامەیەكی متمانەپێكراوی تورکیایه، بڵاویكردووەتەوە “کوده‌تاچییه‌کان به نیازبوون بچنه ئیمراڵی و ئۆجه‌لان بکوژن”.
به‌پێی دانپێدانانی به‌شێك لە فەرماندە سەربازییەكانی سەر بە كودەتا، گوایه یه‌كێك له پیلانه‌كانی گروپه سه‌ربازییه كوده‌تاچییه‌كه بریتی بووە له هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانی دوورگه‌ی ئیمراڵی و، كوشتنی عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبەری 17 ساڵ به‌ندكراوی په‌كه‌كه، ئەوەش بۆ ئەوەی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڕژێته سه‌ر شه‌قامه‌كان و پشێویی دروست بێت.
هه‌ر به‌پێی پیلانه‌كه‌ی گروپه كوده‌تاچییه‌كان، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاكه، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ش ده‌ستگیر ده‌كرێن و له سیاسه‌ت دوور ده‌خرێنه‌وه.
شه‌وی هه‌ینی 15-07-2016 كاژێر 10:00ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، گروپێك له هێزه چه‌كداره‌كانی نێو سوپای توركیا هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تایان دا، بەڵام هەوڵەكەیان شكستی هێنا.