ئەمڕۆلە واشنتۆن پرسی موسڵ لە دوای ئازادی کردنی تاوتوێ دەکرێ

0

نوچە-شفقنا

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆیتەرز، وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی چەندین وڵاتی جیهان ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی تەمووز، لە واشنتۆن کۆ دەبنەوە تا وەکو پرسی موسڵ لە دوای قۆناغی ئازادی ئەم شارە تاوتوێ بکەن.

رۆیتەرز لەم بارەیەوە دەڵێت: موسڵ وەک سەرەکیترین بنکەی داعش لە عێراق بۆتە جێی نیگەرانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی. رپیتەرز ئاماژەی بەوە داوە، کە ئەم نیگەرانییە لە دوو رووەوە جێی سەرنجە، یەکەم ، ئازاد کردنی موسڵ بە هۆی رووبەر و دانیشتوانی کارێکی ئاسان نییە. دووەم ئەوەی کە چارەنووسی ئەم شارە لە دوای ئازاد کردنی چۆن دەبێت.

تەوەری سەرەکی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی واشنتۆن، سەرنج خستنە سەر لایەنی مرۆیی  وگەیاندنی یارمەتییە بەم شارە، هاوکات لە گەڵ ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوە.

بەرپرسانی عێراقی و ئەمریکایی و هەروەها نەتەوەیەکگرتووەکان، پێش بینی ئەوە دەکەن کە موسڵ لە دوای ئازادکردنی بە هەلومەرجێکی سەخت و دژواردا تێدەپەرێ، چونکە بە لانی کەمەوە ٢/٤ ملیۆن کەس ئاوارە و دەربەدەر دەبن.

نەتەوەیەکگرتووەکان یەکێک لە لایەنەکانی بەشداربووی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ و سبەینێی واشنتۆنە، بەو پێیەی کە دەبێ گەورەترین ئۆپەراسیۆنی یارمەتی گەیاندن لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەزموون بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com