نوچه- ئاژانسی ئه‌نادۆڵ
رۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا بڕیاریدا، مۆڵه‌تی تا سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلول بدات به ئاواره‌كانی ئه‌و پارێزگایه، بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه ئازاد كراوه‌كانی خۆیان.
نوسه‌یف جاسم خه‌تابی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا له لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی ئه‌نجومه‌ن گوتی ” ئه‌نجومه‌ن به كۆی ده‌نگ بڕیاریدا، ئاواره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچەکانیان و، پاراستنی دۆخی ئه‌منی پارێزگای كه‌ربه‌لا”.
خه‌تابی هه‌روه‌ها گوتی ” ئه‌نجومه‌نی پارێزگا داوای له لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی پارێزگا و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، تا سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلول بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن “.
به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، 4 ملیۆن كه‌س له ناوچه‌كانی باكور و رۆژئاوای عێراق ئاواره بوون و، 67 هه‌زارییان له كه‌مپه‌كانی پارێزگای كه‌ربه‌لان.