نوچه- عه‌ره‌بی جه‌دید
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه دوێنێ بڵاوی كرده‌وه، موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای كرد ” ئاگادار و وریا بن له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگیرسێنه‌ری ئاگری فیتنه، كه خاوه‌نی جه‌ماوه‌ره و توانی له هه‌ڵبژاردنه‌كان بیباته‌وه و 90 كورسی په‌رله‌مان بۆخۆی ببات. نه‌فره‌تی خوا له‌و كه‌سه‌ی فیتنه هه‌ڵده‌گیرسێنێت”.
به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌در له وه‌ڵامی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنییه‌ی مالیكی دێت، كه تیایدا هێرشی كرده سه‌ر ره‌وتی سه‌در و، جه‌ختی كرده‌وه، كه ئه‌و خۆی خاوه‌نی بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه كه زۆر زیاتره له بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ره‌وتی سه‌در له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق، لایه‌نگرانی خۆشی به ” هه‌ڵبژارده و زۆرینه ژیر و بێده‌نگه‌كه ” وه‌سف كرد.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، جواد شهێلی سه‌ركرده له ره‌وتی سه‌در گوتی ، هه‌ندێك كه‌سی بێ په‌روه‌رده و شكستخواردوو هێرشییان كردوه‌ته سه‌ر موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری چاكسازی، ئه‌وان پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كار ده‌هێنن بۆ هێرش كردنه سه‌ر رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، مافی خۆمانه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین.
چه‌ند زانیارییه‌كی دزه پێكراو له لیژنه ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراق، دوێنێ ئاشكرا بوون، كه مالیكی له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی حوكمی خۆیدا له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵات موچه‌ی مانگانه‌ی بۆ ده‌یان رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر و چالاكوان بڕیوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی مالیكی جوان بكه‌ن و هێرش بكه‌نه سه‌ر ره‌خنه‌گرانی، ئه‌م جگه له بڵاو كردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده.
به‌پێی قسه‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراق، مالیكی تێوه‌گلاوه له به‌سه‌ربارز كردنی ” سوپایه‌كی ئه‌لیكترۆنی” كه له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2009 وه تا ئه‌مڕۆ له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كار ده‌كه‌ن، هه‌ر یه‌ك له كوڕه‌كه‌ی و زاواكه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. سوپاكه پێكهاتوه له 80 رۆژنامه‌وان و ده‌یان چالاكوان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.