نوچه- ئه‌لعه‌ره‌بیه
عادل جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه، له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه گوتی، پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران، تایفه‌گه‌ری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بوونی نه‌بوو. له ساڵی 1979 و دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران تایفه‌گه‌ری له ناوچه‌كه‌دا بڵاو بوه‌وه و، ده‌ستوره‌كه‌شییان دانی به ره‌گه‌ز په‌رستیدا ناوه.
عادل جوبەیر هەروەها دەڵێت، ئێران خۆی به والی هه‌موو شیعه‌ی جیهان ده‌زانێت، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی قبوڵ كردن نییه. هاوڵاتییان ئینیمایان بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان هه‌یه، ئێران حیزبوڵای وه‌ك یه‌كه‌م ریكخراوی تیرۆرستی و تایفه‌گه‌ری له ناوچه‌كه‌دا دروست كرد.
زیتر باسی حزبوڵا دەکات ” حیزبوڵا كۆنترۆڵی مه‌یدانه‌كه‌ی كرد. پاڵپشتی تیرۆر و كاری ئاژاوه‌گێڕی له سوریا و عێراق و به‌حره‌ین و یه‌مه‌ن و پاكستان و ئه‌فغانستان كرد، هه‌روه‌ها دیپلۆماتكارانی كوشت و ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، فیتنه‌گێڕی تایفه‌گه‌ری ده‌كات و یه‌كڕیزی تێكده‌دات، پشتیوانی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات، رابردووشی روون و ئاشكرایه”.