نوچه‌نێت- شه‌رقلئه‌وسه‌ت
دوێنێ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تۆمه‌ته‌كانی خۆی دووباره ئاراسته‌ی ئێران كرده‌وه به تێوه‌گلانی له ناردنی چه‌ك بۆ میلیشیا شیعه‌كانی عێراق.
جێفری فیڵتمان، جێگری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، بۆ كاروباری سیاسی گوتی، به ناردنی چه‌ك بۆ میلیشیا شیعه‌كانی عێراق، ئێران یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل كردووه.
سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی كرده‌ووه كه، میكانیزمی فه‌رمی بۆ پشتیوانی كردنی عێراق به چه‌ك، له رێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان عێراق و ده‌وڵه‌تانی تر ده‌بێت.
حه‌دیسی وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی، تاكه كه‌ناڵ بۆ پشتیوانی كردنمان به چه‌ك ته‌نها له رێگه‌ی حكومه‌ته‌وه‌یه، هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌وه مامه‌ڵه له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌كه‌ین، كه چه‌ك ده‌ده‌نه عێراق، هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌ش كه به عێراق ده‌درێت، له به‌رامبه‌ریدا نرخێك هه‌یه، له هیچ ده‌وڵه‌تێكه‌وه چه‌كمان به خۆڕایی بۆ نه‌هاتووه.
عه‌دنان سه‌راج، سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ شه‌رقلئه‌وسه‌ت گوتی، هه‌ڵوێستی عێراق روونه سه‌باره‌ت به چه‌ك، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چه‌ك له هه‌موو وڵاتێك قبوڵ ده‌كات، به مه‌رجێك سه‌روه‌ری عێراق نه‌شكێنێت، ئێرانیش له رووی چه‌كه‌وه هاوكارێكی به‌هێزی عێراقه، به‌ڵام سه‌ركێشی وا ناكات له گه‌ڵ لایه‌نه نافه‌رمییه‌كان وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی مامه‌ڵه بكات، چه‌نكه ئه‌و پێویستی پێی نییه، له كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌یه.