نوچەنێت
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی شەش وەزیری کابینەکەی پەسند کرد کە سێ کەسیان لە رەوتی سەدر، دوو وەزیر لە ئەنجوومەنی باڵا و یەکێکی دیکەشیان لە رێکخراوی بەدرە.
بە پێی راگەیێندراوێکی ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی فەرمانی دیوانی بۆ پەسندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی شەش وەزیر دەرکرد، کە بریتین لە هەریەک لە وەزیرانی نەوت، گواستنەوە، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سامانە ئاوییەکان، پیشەسازی و ناوخۆ.
وەزیری نەوت، عادل عەبدولمەهدی “ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، بەسەرۆکایەتی عەمار حەکیم”.
وەزیری گواستنەوە، باقر جەبر زوبەیدی “ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم”.
وەزیری ناوخۆ، محەممەد سالم غەببان “رێکخراوی بەدر، بەسەرۆکایەتی هادی عامری”.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تارق خەیکانی “رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر”.
وەزیری سامانە ئاوییەکان، موحسین شەممەری “رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر”.
وەزیری پیشەسازی، محەممەد دەڕاجی “رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر”.