کێری: ئۆپەراسیۆنی ریشەکێش کردنی داعش خێراتر دەکەین

0

نوچە-ئیلنا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، کە هاوپەیمانێتی نیودەوڵەتی دژی داعش، پلانی خێراترکردنی رەوتی بنەبڕ کردنی تیرۆریزمی بە دەستەوەیە.

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەکاونتی تویتەری خۆی نوسیویەتی: ئێمە لە قۆناغی دواتر رێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش و بەربەست کردنی پڕوپاگەندە و پشتیوانی دارایی لەم گروپە و، سەرچاوەکانی دابین کردنی هێزی مرۆیی تاوتوێ دەکەین.

کێری راشیدەگەیێنێ، کە ژمارەیک لە وەزیرانی دەرەوە  وبەرگری وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، ئەم هەفتەیە لە واشنتۆن کۆدەبنەوە و مەبەستی کۆبوونەوەکەش رێکخستن و هەماهەنگ کردنی قۆناغەکانی دواتری شەڕ لە دژی داعشە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com