وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: دەبێ ئەسەد بڕوات

0

نوچە-ئیسنا

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ی تەموز گوتویەتی، روسیا و وڵاتانی دیکەی جیهان داوا لە بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا بکەن کە واز لە دەسەڵاتەکەی بهێنێت.

بە گوێرەی رۆیتەرز،ئەم لیدوانەی بۆریس جانسۆن، لە کاتێکدایە کە بڕیار وایە لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی رۆژئاوایی، سەبارەت بە پرسی سوریا کۆبێتەوە.

بۆریس جانسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بڕیار وایە سەبارەت بە شەڕی ناوخۆیی سوریا لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە لەندەن دیداروگفتوگۆ بکات.

جانسۆن لەم بارەو ەرایگەیاندووە: لەم دیدارانەدا روانگەی خۆم سەبارەت بە ژان و ئازارەکانی خەڵکی سوریا دەخەمە روو و پێیان دەڵێم، کە دەبێ بەشار ئەسەد بڕوات.

جانسۆن جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەت روسیا دەبی رەزامەندی لە سەر ئەم بابەتە هەبێت.

بۆریس جانسۆن، ئەمڕۆ سێ شەممە لە گەڵ جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدێتەوە.  هەر ئەمڕۆ لە گەڵ وەزیرانی دەروەی سعودیە  وئیمارات دیدار و چاوپێکەوتنی هەبووە .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com