قاسم سولەیمانی، عەبادی لە دژی هەولێر و واشنتۆن هان دەدات

0

نوچە-قطرە

رۆژنامەی”عکاظ” چاپی سعودیە، لە ژمارەی ئەمڕۆ سێ شەممە،١٩ ی تەموز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقی رایگەیاندووە، کە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئیرانی پەیوەندی بە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کردووە  وداوای لە ناوبراو کردووە، کە لە وردەکاریەکانی رێککەتنی ئەم دواییانەی نیوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان ئاگاداری بکاتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی عکاظ، قاسم سولەیمانی جەختی لەوە کردۆتەوە، کە دەبێ عەبادی لە دژی ئەم رێککەوتنە بوەستێتەوە، چونکە پێی وایە کە هەرێمی کوردستان دوای ئەم رێککەوتنە کەوتۆتە دۆخێکی سەربازی تایبەتەوە کە نابێ وا بێت.

رۆژنامەی عکاظ هەروەها لە زاری سەرچاوە عێراقییەکان ئاشکرای دەکات، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای لە فراکسیۆنی کوردەکان لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە کردووە، کە دەقی رێککەوتنە سەربازیەکەی نێوان هەولێر و ئەمریکا رادەستی قاسم سولەیمانی بکەن.

رۆژنامەکە هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، کە سولەیمانی چەند پەیامێکی ئاراستەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کردووە، کە بەم پێیە دژایەتی خۆیان لە گەڵ دانانی بنکەی سەربازی ئەمریکا لەم هەرێمە راگەیاندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com