نوچە.نێت
نمایشکارێکی پاکستانی“قنديل بلوش” ماوەی چەند رۆژێکە دەنگ وباسی کوژرانی لە پێگە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوەتەوە،کە لەسەر مەسەلەی ئابرو شەرف بەدەستی براکەی دەکوژرێت.
بەپێی سەرچاوەی پۆلیسی پاکستانی، “قنديل بلوش”، تەمەن ٢٦ ساڵ، بەدەستی براکەی لەسەر مەسەلەی ناوموس دەکوژرێت.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە قەندیل ،لەرێگەی ئەستێرەی تەلفزیۆنی کیم کاردیشیان دەبێتە نمایشکارو ئەکتەر، هەروەها بەرگری کردن لە مافی ئافرەتان بەهۆی ئەو کۆت بەندەی کە بەهۆی پیاوسالاریەوە لەدەستی کراوە.





