نوچە-رادیۆ فەردا
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی تەمووز لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاندووە، کە بەرپرسانی ئێرانی بە گویرەی پێوێستی بە باری تەندروستی زیندانیانی سیاسی راناگەن و، یاری بە گیانی زیندانیانی سیاسی ئەم وڵاتە دەکەن.
لە راپۆرتەکەی ئەمنێستیدا هاتووە: بەرپرسانی ئێرانی بە شێوەیەکی بێ بەزەییانە یاری بە گیانی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی دەکەن و، گیانی ئەم کەسانەی بەرەوروی مەترسی کردۆتەوە.
ئەم راپۆرتەی ئەمنێتسی، کە ئەمڕۆ دووشەممە لەژێر ناوی”بە بارمتە گرتنی تەندروستی، پێڕانەگەیشتنی پزیشکی بە زیندانیانی سیاسی” بڵاو بۆتەوە، دەڵێت، کە بەڵگەی حاشاهەڵنەگری لە بەردەستدایە، کە ئەم شێوە هەڵسوکەوتە لە لایەن بەرپرسانی دادوەری و زیندانبانانەوە بە “ئەنقەست” بەڕێوە دەچێت.
لە درێژەی راپۆرتەکەی ئەمنیستیدا هاتووە، زۆر جار و بە ئەنقەست بێ بەزەییانە زیندانیانی سیاسی ئەتک و ئەشکەنجە دەدرێن. مەبەستیش ئەوەیە کە لە ژیر گوشار و هەڕەشەدا، دان بە تاواندا بنێن و تۆبەنامە بۆ بەرپرسانی زیندانەکان ئیمزا بکەن.
رێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی، هەروەها باس لەوە دەکات کە ژمارەیەک لە پزیشکی ناو زیندانەکان بە شێوەی سیستماتیک وەک دژکردەوە بەرامبەر بە کێشە تەندروستی زیندانیانی سیای، ئەم گرفت و کێشانە بە وەک و شتی دەستکرد وەسف دەکەن.
ئەمنێستی لەم بارەوە جەخت دەکاتەوە، بە کەرپرسانی ئێرانی زۆر بێ بەزەییانە یاری بە گیانی زیندانیانی سیاسی دەکەن.