نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند، ناوی 7 هەزار و 500 کەس ئاشکرا دەکەین، کە دەستیان لە کودەتاکەدا هەبووە.
بیناڵی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، رۆژی دووشەممە 18.7.2016 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ناوی 7 هەزار و 500 کەس ئاشکرا دەکەین، کە دەستیان لە کودەتاکەدا هەبووە و دادگا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.
یڵدرم گوتی “بانکەکانی تورکیا وەک پێشوو کاردەکەن و رەوشی ئابووری تورکیا ئاساییە، بانکی ناوەندیش وەک رۆژانی پێش کودەتا کارەکانی خۆی دەکات”
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردن لەنێو ریزەکانی هێزە ئەمنییەکان بەردەوامە و، لەکاتی کودەتاکەشدا 145 کەسی سڤیل، 60 پۆلیس و 3 سەرباز کوژراون، هاوکات هەزار و 491 کەس برینداربوون. پێشتریش راگەیێندرابوو زیاتر لە 100 كەس لە كودەتاچییەكان كوژراون.
بیناڵی یڵدرم، سوپاسی دەزگاکانی راگەیاندنی تورکیای کرد و رایگەیاند، سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن بەبێ جیاوازی هەڵوێستێکی نیشتمانییان هەبوو.