لە تورکیا ٨٠٠٠ پۆلیس لە سەر کارلادران

0

نوچە-تسنیم

بەرپرسێکی   ئەمنی تورکیا دەڵێت: ٨٠٠٠ کەس لە هێزەکانی پۆلیسی ئەم وڵاتە لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە.

بە گوێرەی رۆیتەرز، بەرپرسێکی باڵای تورکیا رایگەیاندووە، کە بە پێی بڕیارێکی دەوڵەتی ئەم وڵاتە، ٨٠٠٠ کەس لە هێزەکانی پۆلیس لە سەرتاسەری تورکیا، لەوانە لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە لە کارەکانیان لادراون.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رۆژی یەکشەممە ئاشکرای کرد، کە بە هۆی کودەتای شکست خواردووی  رۆژی هەینی، لەم وڵاتە لانی کەم ٢٩٠ کەس کوژران و زیاتر لە ١٤٠٠ کەس دیکەش بریندار بوونە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راشیگەیاندووە، کە لەم ژمارەیە، زیاتر لە ١٠٠ کەسیان سەر بە کەسانی کودەتاچین.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، فەتحوڵا گولەنی وەک داڕێژەری پلانی کودەتاکە ناساندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com