نوچه- ئاژانسه‌كان
هاكان فیدان، رێوییه‌كه‌ی هه‌واڵگری توركیا و خاوه‌نی رۆڵی سه‌ره‌كی له شكستپێهێنانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا، توركه‌كان به نهێنی پارێز و ده‌ستی به‌هێزی ئه‌ردۆگان ناوی ده‌به‌ن، له جیهانیشدا به‌و پیاوه‌ی, كه ئیسرائیل لێی ده‌ترسێت ناسراوه.
هه‌واڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا وه‌ك ئاگر له كا به‌رده‌ی، به هه‌موو جیهاندا بڵاو بوه‌وه. چه‌ندین كاتژمێر هه‌موو جیهان چاودێری دۆخی توركیای ده‌كرد، لایه‌نگرانی كوده‌تا و دژه‌كانیشی هه‌موان به جۆشه‌وه له چاوه‌ڕوانیدابوون، لێدوانه دژبه‌یه‌كه‌كان یه‌كلا كردنه‌وه‌ی لایه‌نی سه‌ركه‌وتووی سەختتر كردبوو، به‌ڵام به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا، كۆتایی به كاره‌كه هێنا به راگه‌یاندنی شكستی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه له توركیا.
زۆر هۆكار یارمه‌تیده‌ری ئه‌ردۆگان بوون، بۆ خۆڕاگرتن له به‌رامبه‌ر هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه، له‌وانه جه‌ماوه‌ر، ئۆپۆزسیۆن، پۆلیس، به‌ڵام له هه‌موان گرنگتر و هۆكاری بێ چه‌ندوچوونی شكستهێنانی كوده‌تاكه ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا بوو به سه‌ركردایه‌تی هاكان فیدان.
فیدان به پارێزه‌ری نهێنییه‌كانی ئه‌ردۆگان ناسراوه، به‌ڵام ئێستا نازناوێكی تریشی وه‌رگرت، ئه‌ویش سه‌ركوتكه‌ری كوده‌تا و رزگاركه‌ری حكومه‌ته.
هه‌رچه‌نده فیدان كه‌سایه‌تییه‌كی نامۆ و نهێنی هه‌یه، به‌ڵام چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ژیان و كه‌سایه‌تی ئه‌و ده‌خه‌ینه روو
هاكان فیدان كێیه؟
له ساڵی 1968 له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا له‌دایك بوه. له قوتابخانه‌كانی پایته‌خت خوێندویه‌تی، پاشان په‌یوه‌ندی به كۆلێژی جه‌نگی سه‌ر به هێزه وشكانیه‌كانی توركیاوه كردوه و ساڵی 1986 بڕوانامه‌ی ئه‌و كۆلێژه‌ی به‌ده‌ست هێناوه، پاشان بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زانسته سیاسییه‌كان و كارگێڕی له زانكۆی میریلاند له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌ده‌ست هێناوه. ساڵی 1999 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له زانكۆی بیلكنتی توركیا به‌ده‌ست هێناوه، توێژینه‌وه‌كه‌ی به ناونیشانی ” به‌راوردێك له نێوان سیستمی هه‌واڵگری توركیا و هه‌ردوو سیستمی هه‌واڵگری ئه‌مریكا و به‌ریتانیا”، هه‌ر له هه‌مان زانكۆ له ساڵی 2006 بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه و تێزه‌كه‌ی به ناوی ” دیبلۆماتكاری له سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیا و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، له لێكۆڵێنه‌وه‌دا”.
ژیانی هاكان فیدان و پله‌كانی
فیدان، وه‌ك راوێژكاری سه‌ربازی و سیاسی له باڵیۆزخانه‌ی توركیا له ئوسترالیا دامه‌زرا، پاشان پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئاژانسی گه‌شه و هه‌ماهه‌نگی توركیای پێدرا و تا ساڵی 2007 له پۆسته‌كه‌یدا مایه‌وه، هه‌روه‌ها پۆستی راوێژكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای پێدرا، له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو.
ساڵی 2007 واز له‌و پۆسته ده‌هێنیت و ده‌بێته جێگری راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری ئاسایش و سیاسه‌تی ناوخۆ، له هه‌مان ساڵدا بوه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم.
له 17ی نیسانی 2009 بوه‌ته جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا” ئیمره تاینه‌ر”، دوای ئه‌وه‌ی تاینه‌ر له ساڵی 2010 خانه‌نشین بوو، فیدان بوه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا، به گه‌نجترین سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا داده‌نرێت، ئه‌و كاته‌ی پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت ته‌مه‌نی 42 ساڵ بوو.
گۆڕانكاری جۆریی له ده‌زگای هه‌واڵگریدا له سه‌رده‌می فیداندا
به‌هۆی ئه‌زمونه‌كه‌یه‌وه، فیدان توانی گۆڕانكاری گه‌وره له پێكهاته‌ی ده‌زگاكه‌دا بكات، ئه‌ردۆگانی رازی كرد ،كه ده‌زگای هه‌واڵگری له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و ناوخۆ و سوپادا له‌ژێر یه‌ك لیوادا كۆ بكاته‌وه، ئه‌ویش ده‌زگای هه‌واڵگری گشتییه، ئه‌مه‌ش ناوه‌نده‌كانی سوپا و پۆلیسی نیگه‌ران كرد.
توركه‌كان به ده‌سته به‌هێز و لێده‌ره‌كه‌ی ئه‌ردۆگان ناوی ده‌به‌ن، ئه‌ردۆگانیش به پارێزه‌ری نهێنییه‌كانی وه‌سفی ده‌كات، فیدان له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌زگای هه‌واڵگریدا توانی ئه‌جێندای سیاسی ئه‌ردۆگان پیاده بكات، یه‌كێكه له دیارترین به‌شداره‌كانی جه‌نگی دژی حكومه‌تی هاوته‌ریب.
فیدان سه‌رۆكایه‌تی گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌ت و پارتی كرێكارانی كوردستانی كرد، ئه‌و گفتوگۆیانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئارامی له نێوان هه‌ردوولادا دروست كرد.
جه‌یمس جیفری باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا و عیراق، فیدانی به ” روخساری نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست” وه‌سف كردوه.
ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه پاشان گه‌ڕانه‌وه
مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، فیدان ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له ده‌زگای هه‌واڵگری پێشكه‌ش كرد، به‌هۆی ئاره‌زوو كردنی له به‌شداری كاری سیاسی و چونه ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر لیستی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، ئه‌ردۆگان زۆرترین دژایه‌تی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌ردۆگانی كرد، چونكه پێیوابوو ” ئه‌گه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگری هه‌ر ده‌وڵه‌تێك لاواز بێت، ئه‌وا ئه‌و ده‌وڵه‌ته ناتوانێت له‌سه‌ر پیی خۆی بوه‌ستێت”.
به‌ڵام مانگێكی نه‌خایاند، فیدان گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی له ده‌زگای هه‌واڵگری گشتی توركیا.
ئیسرائیل له فیدان ده‌ترسێت
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا و ئیسرائیل، بۆساڵی 1958 ، دەگڕێتەوە. له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانیان گه‌شه‌ی كرد و بوه هاریكاری ستراتیژی.
له‌و كاته‌دا موسادی ئیسرائیلی، توانی خاكی توركیا وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارام به‌كار بهێنێت بۆ كاره‌كانی خۆی، سیخوڕه‌كانی موساد ده‌یانتوانی له هه‌ر كاتێكدا بیانه‌وێت بێنه توركیا به‌بێ پاسپۆرت و ڤیزا و چاودێری، به‌ڵام فیدان سنوری بۆ ئه‌مه دانا و موساد نه‌یتوانی وه‌ك جاران به ئازادی كاره‌كانی بكات. ئێستا ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی جیهان شایه‌تی بۆ چالاكی و باش به‌ڕیوه‌بردنی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ده‌ده‌ن.