نوچه- ئه‌لوه‌فد
ئیكرام به‌دره‌دین، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی قاهیره، جه‌ختی كرده‌وه، كه ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسییانه‌ی له توركیا له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا روویدا له‌وپه‌ڕی گرنگیدان.
به‌دره‌دین له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی میحوه‌ر گوتی، سوپای توركیا مێژووی هه‌یه له‌گه‌ڵ كوده‌تادا و، ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه سوپا كوده‌تا به‌سه‌ر حكومه‌تدا ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه پێش ئه‌م كوده‌تایه له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه لە تورکیا چوار جار كوده‌تا ئەنجامدراوە.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری سیاسه‌ت ئاماژه‌ی به هۆكاره‌كانی شكست هێنانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا كرد و گوتی، هۆكاری شكست هێنانی كوده‌تاكه ئه‌وه‌یه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆككۆماری توركیا، له دروستكردنی بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره بۆخۆی سەرکەوتوو بووە، هه‌ر له سه‌ره‌تای گرتنه‌ده‌ستی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سوپای توركیا به باشی ئاماده نه‌بو بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌بوو شكستی هێنا.