نوچه- روسیا توده‌ی
له 17ی ته‌مموز، ئێرانییه‌كان له شاری كرماشانی رۆژئاوای ئێران، وتاری حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆككۆماری ئێرانی‌یان بڕی، وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك له دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری له شاره‌كه‌یان.
له كاتێكدا روحانی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی كرماشان وتاری پێشكه‌ش ده‌كرد، ژماره‌یه‌ك له ئاماده‌بوان وتاره‌كه‌یان پێبڕی، دروشمی دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكارییان دهگ‌وته‌وه، كه شاره‌كه‌یان و هه‌موو ئێران پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت.
به‌هۆی بڕینی وتاره‌كه‌یه‌وه، روحانی به ده‌نگێكی توند و به‌رز درێژه‌ی به وتاره‌كه‌یدا و گوتی ” هه‌میشه ئێوه گوێ ناگرن، دروشم ده‌ڵێنه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌مه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات”.
به‌پێی نوێترین ئامار، كه وه‌زاره‌تی لاوانی ئێران بڵاوی كردوه‌ته‌وه، رێژه‌ی بێكاری له‌و وڵاته‌دا له 3 ملیۆن كه‌س تێپه‌ڕێوه.
روحانی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌یشته پارێزگای كرماشان، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ هه‌موو پارێزگاكانی ئێران، وا بڕیاره چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌و پارێزگایه رابگه‌یه‌نێت.