نوجە-رادیۆ فەردا
حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران لە سەردانی ئەمڕۆ یەکشەممەی بۆ پارێزگای کرماشانی سەر بە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاندووە کە سەردەمی کودەتا وتۆپ و تانک بەسەرچووە.
حەسەن روحانی هەروها دەڵێت: ئیمان، سەروەری خەڵک و دیموکراسی و رێزدانان بۆ خەڵک چارەسەری کێشەکانی ناوچەکەیە.
روحانی بە ئاماژەدان بە کودەتاکەی تورکیا دەڵێت: ئێستاس لە ناوچەیەکدا دەژین، کە هەندێک کەس پێیان وایە، دەکرێ لە رێگەی کودەتاوە دەسەڵات دەستاودەست بکرێ.
چەند کاتژمیرێک دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی کودەتا لە تورکیا، بەرپرسانی ئێرانی دژایەتی خۆیان لە گەڵ ئەم کردەوە دەربڕی و لەم بارەوە جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو، لە رێگەی تەلەفونەوە لە پەیوەندیدا بووە.
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رۆژی شەممە رایگەیاند، کە تاران بەرامبەر بە کودەتاچییەکان پشتگیری گەل و وڵاتی تورکیا دەکات و، دژایەتی تەواوی هەر جۆرە کودەتایەک، دەکات چ ناوخۆیی و چ دەرەکی بێت.