نوچە-ئاژانسەکان
بە گوێرەی راشاتودەی، میدیاکانی ئەرمەنستان رایانگەیاندووە، کە بە هۆی هێرشی گروپێکی چەکدار بۆ سەر بینای پۆلیسی ئەم وڵاتە، لانی کەم یەک کەس کوژراوە و چەند کەسی دیکەس بریندار بوونە.
چەکدارەکان توانیویانە دەست بە سەر بینای پۆلیسی شاری یەرڤاندا بگرن. هەندێک لە راپۆرتەکان باس لە هەوڵەکان بۆ ئەنجام دانی کودەتا دەکەن. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەم وڵاتە بە گشتی داخراون و جموجۆڵی سەربازی نائاسایی دەبیندرێت.
تاوەکوو ئێستا ئاماژەیەک بە قوربانیانی ئەم هێرشە ، بەڵام ژمارەیەک لە میدیاکان رایانگەیاندووە، کە ڤاڵیری ئاوسیپیان، فەرماندەی پۆلیسی ئەم وڵاتە لە لایەن چەکدارەکانەوە بە بارمتە گیراوە.
ئەم هێڕشە دوای ئەوە هات، کە چەکدارەکان بە چەند بارهەڵگرێکەوە توانییان لە خاڵەکانی پشکنین و پرسگەکانی پۆلیسی یەرڤان تێپەڕ بن و بیناکە بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە.
بە رواڵەت ئامانجی ئەم هێرشە، رزگارکردنی جیریر سیفلیان. رێبەری ئۆپۆزسیۆنی ئەرمەنستان بووە.